Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ینێ‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌و یه‌كێتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

په‌یام

بریاره‌ سبه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌و له‌باره‌ی پركردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت گفتوگۆ بكه‌ن.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی رایگه‌یاند سبه‌ی له‌شاری هه‌ولێر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه‌ یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت وه‌ریان ده‌گرێت، كۆده‌بنه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ بریار بوو سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ كۆببێته‌وه‌ به‌لاَم له‌ ئێستادا بریاری دواخستنی‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی‌ داوه‌ و ده‌یه‌وێت به‌ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی به‌رچاوڕوون بێت له‌باره‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی له‌ حكومه‌تی داهاتوو وه‌ریان ده‌گرێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌كێتی تاوه‌كو ئێستا كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی زانیاری میدیاكانیش هه‌ریه‌ك له‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانی و رێواس فایه‌ق كاندیدی ئه‌و حزبه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

231 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر