Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تان خه‌ڵاتی‌ به‌خشییه‌ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی‌ ده‌ستڕه‌نگین

په‌یام

به‌ بۆنه‌ی‌ 8ی‌ مارسه‌وه‌، تۆڕی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تانی‌ كوردستان خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنانی‌ به‌خشییه‌ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی‌ ده‌ستڕه‌نگین.

له‌ مه‌راسیمێكدا ژماره‌یه‌ك له‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ به‌ هه‌وڵ و ماندووبوون و ده‌ستڕه‌نگینیی‌ خۆیان توانیویانه‌ بژێویی‌ خۆیان و خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن، له‌لایه‌ن تۆڕی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تانی‌ كوردستانه‌وه‌ خه‌ڵات كران.

به‌هره‌ جه‌مال، ئه‌ندامی‌ سكرتاریه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌، بۆ په‌یام وتی‌ "ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌وڵێكیشه‌ بۆ هاندانی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ر نین و هیچ پیشه‌یه‌كی‌ دیكه‌شیان نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ تواناكانی‌ خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌ هه‌ر بوارێكدا كه‌ شاره‌زاییان هه‌بێت".

75 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر