Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی شارى هه‌ولێردا هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مامناشتن ئه‌نجامدرا

په‌یام

له‌ ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێردا، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مامناشتنی ئه‌نجام دا.

به‌ بۆنه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر، ئۆفیسی هه‌ولێری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوانی كوردستان، هه‌ڵمه‌تێكی ناشتنی زیاتر له‌ (100) نه‌مامی دره‌ختی سنه‌وبه‌ر و دره‌ختی‌ دیكه‌ی‌ بۆ پاكڕاگرتن و جوانتركردنی ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا.

تاڵیب خالید، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان، بۆ په‌یام وتی‌ "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌پێناو زیاتر بایه‌خدان به‌ ژینگه‌ی شاره‌كه‌ و، سه‌وزكردنی باخچه‌ و دارستانه‌كان  و زیاتركردنی ڕێژه‌ی سه‌وزاییه‌".

وتیشی‌ "به‌و هیوایه‌ین كه‌ نه‌مامناشتن له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ كلتوور بكرێت".

91 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر