Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ: شتێكی بێمانایه‌، ساڵی ڕۆژێك بۆ پۆشاكی كوردیی دابنرێ

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌باره‌ی دیاریكردنی‌ رۆژێك بۆ پۆشینی‌ جلوبه‌رگی كوردی رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بلاَوكردنه‌وه‌ و ده‌ڵێت شتێكی زۆر نا ماقووڵه‌ له‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی كوردییدا، ساڵی ڕۆژێك بۆ پۆشاكی كوردیی دابنرێ‌.


له‌ به‌شێكی رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌ هێنده‌ به‌شتی نا لۆژیكیی‌و بێ‌ مه‌عناوه‌ ڕاهێنراوه‌ سه‌ری له‌شتی سه‌یر سوڕنامێنێ‌ ئه‌گه‌رنا شتێكی زۆر نا ماقووڵه‌ له‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی كوردییدا ساڵی ڕۆژێك بۆ پۆشاكی كوردیی دابنرێ‌ وه‌ك چۆن یادی مرۆڤێكی كۆچكردوو ده‌كرێته‌وه‌. 

مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌ڵێت حه‌یف‌و مه‌خابن نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سایه‌ی سیكۆلاریزم‌و لبڕالیزمدا هێنده‌ له‌ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی دوور خرابێته‌وه‌ وه‌ك یادكردنه‌وه‌ ساڵی ڕۆژێك به‌رگه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بپۆشێ‌‌و به‌ (رسمی)یش دانه‌نرێ‌ له‌كاتی ده‌وامكردن له‌ دام‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تدا.

له‌ كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر دوای كه‌متر له‌ سی (30) ساڵ حوكمی حیزبی سیكۆلاریست ئه‌وه‌ حاڵمان بێ‌ تۆ بڵێی پاش چه‌ند ساڵی دیكه‌ نه‌وه‌ی داهاتوو هێنده‌ نه‌گۆڕێ‌ كه‌ پێویست بكات ساڵی ڕۆژێكیش بۆ یادكردنه‌وه‌ی زمانی كوردیی دابنرێ‌؟.

375 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر