Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بوته‌فلیقه‌، كشانه‌وه‌ی له‌ خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر ڕاگه‌یاند

په‌یام

عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ كشانه‌وه‌ی له‌ خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر و دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ولاَته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری جه‌زائیر عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ سه‌رۆكی جه‌زائیر بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و رێكخستنی كۆنگره‌یه‌ك بۆ دیالۆگ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ خواستی ئه‌وانه‌ی دژی خۆكاندیدكردنی بوون بۆ خولی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر.

هاوكات ئه‌حمه‌د ئه‌ویحی سه‌رۆكوه‌زیرانی جه‌زائیر، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و وه‌زیری ناوخۆ، نوره‌ددین به‌ده‌وی له‌ شوێنی خۆی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ست نیشان كرد.

بریاره‌كانی‌ عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌قامی ئه‌و ولاَته‌ ناره‌زایی و خۆپیشاندانی‌ فراوانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی‌ بوته‌فلیقه‌ بۆ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌و ولاَته‌ و له‌ دواین پێشهاتیشدا هه‌زار دادوه‌ری ئه‌و ولاَته‌ پاڵپشتی‌ خۆپیشانده‌رانیان كرد‌و ره‌تیانكرده‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.

245 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر