Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: په‌تایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نفلۆنزا به‌ڕێوه‌یه‌

په‌یام

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، په‌تایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نفلۆنزا به‌ڕێوه‌یه‌ و پێویسته‌ جیهان خۆی بۆ مه‌ترسییه‌كانی ئاماده‌بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ جیهان رووبه‌رووی په‌تایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نفلۆنزا ده‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ خۆمان بۆ مه‌ترسییه‌كانی ئاماده‌بكه‌ین.

له‌مباره‌یه‌وه‌ تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ مسۆگه‌ره‌ و ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاتی بڵاوبونه‌وه‌كه‌ی.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ورده‌كاری له‌سه‌ر په‌تاكه‌ بلاَونه‌كردوه‌ته‌وه‌ به‌لاَم هۆشیاریداوه‌ته‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی جیهان و رایگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ زۆر به‌جدی خۆمانی بۆ ئاماده‌ بكه‌ین ئه‌گه‌رنا كاریگه‌ریه‌كانی په‌تا ڤایرۆسییه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌هه‌نگاوه‌كانی رێگرتن لێی گه‌وره‌تره‌ و كاره‌ساتی گه‌وره‌ رووده‌دات.

241 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر