Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌عسومه‌ ئیبتیكار: له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێران پرسی ئاوه‌

په‌یام

یاریده‌ده‌ری سه‌ركۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، ئاو گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌م ئێرانه‌.

 مه‌عسومه‌ ئیبتیكار، یاریده‌ده‌ری سه‌ركۆماری ئێران، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسێكدا به‌ناونیشاتی ''له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئاو'"  ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی وڵاته‌كه‌ی پرسی ئاوه‌ و، بۆیه‌ نابێت ئه‌و پرسه‌ فرامۆش بكرێت.

وتیشی: ده‌بێت له‌ رێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاولاَتیانه‌وه‌ ئه‌و  كێشه‌یه‌ تێپه‌ڕێنن.

هه‌روه‌ها  له‌ هه‌موو بوارێكدا به‌كاربردن چاكسازی تیادا بكرێت و ، هه‌موو چین و توێژكانی وڵات پاڵپشتی یه‌كتر بكه‌ن، ده‌بێت جووتیارانیش له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئاوه‌وه‌ هۆشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

مه‌عسومه‌ ئیبتیكار ئاشكراشیكرد: پلانیان داڕشتووه‌ كۆنفرانسی هاوشێوه‌ له‌ 10 شاری تردا ئه‌نجام بده‌ن و، ئامانجیانه‌ كه‌ ئافره‌تانیش له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئاو هۆشیار بكه‌نه‌وه‌.

108 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر