Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. پارتی‌و یەکێتی‌ تاوتوێی پشکی یەکێتی لە کابینەی نوێی‌ حكومه‌ت دەکەن

په‌یام

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی بەرکەوتە و پشکی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە. 

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دابەشکردنی پۆستەکان و هەموو ئەو پۆستانەی كه‌ یه‌كێتی‌ وەریدەگرێت لە کۆبوونەوەکەی‌ ئه‌مڕۆ لەگەڵ پارتی یەکلای دەکەنەوە.

وتەبێژی یەکێتی وتیشی‌ "هیوامان وایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆتایی بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت بهێنرێ و هەنگاوە کردەییەکان دەستپێبکات''.

پارتی و یەکێتی رۆژی 4 ی‌ 3 ی‌ 2019 رێککەوتنێکی سیاسی 18 خاڵییان واژۆکرد، بەڵام تائێستا وردەکارییەکانی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتیان یەکلانەکردووەتەوە.

پارتی پۆستەکانی سەرۆکی هەرێمی‌ كوردستان‌و سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە ئیستیحقاقی خۆی دەزانێت، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خاوەنی 45 کورسی پەرلەمانە.
هةروةها پارتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی بۆ یەکێتی داناوە کە وەک براوەی دووەم خاوەنی 21 کورسی پەرلەمانی کوردستانە. 

113 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر