Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆبووه‌وه‌و فراكسیۆنی یه‌كێتیش جارێكی‌ دیكه‌ بایكۆتی كرد

په‌یام

بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌و فراكسیۆنی یه‌كێتیش جارێكی‌ دیكه‌ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی‌ نه‌كرد.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ دێت، یه‌كشه‌مه‌ی رابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كاندا لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكران.
به‌پێی كۆنوسی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ زۆربه‌ی لیژنه‌كاندا پارتی و سۆشیالیست پێكه‌وه‌ زۆرینه‌ی  ئه‌ندامه‌كانیان به‌ ده‌ستهێنا كه‌ له‌ كۆی لیژنه‌كاندا 69 كورسییان به‌ ده‌ستهێناوه‌.

 هه‌روه‌ها یه‌كێتی 30  ئه‌ندامی له‌سه‌رجه‌م لیژنه‌كاندا ده‌بێت  و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش 18 ئه‌ندام و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 11 ئه‌ندامی ده‌بێت.

114 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر