Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ملیارێك دیناری‌ موچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری‌ سلێمانی‌ دزرا

په‌یام

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی‌ ئازاری‌ 2019 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو و ده‌مامكدار زیاتر له‌ ملیارێك دیناری موچه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری‌ سلێمانی‌-یان دزی‌.

كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ په‌یام پشتڕاستكرده‌وه‌و وتی "چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش و پۆلیسین".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتيشی‌: "پاشئه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار له‌ بانكی‌ گۆیژه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌، پاره‌كه‌یان بردووه‌ته‌ ناو ئۆتۆمبێلێكی‌ مینی‌ پاسه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیبه‌نه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: له‌ نێوان شه‌قامی ئۆردزی و ئیبراهیم باشا ئه‌و چه‌كدارانه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ جام ره‌شیان پێبووه‌، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر مینی‌ پاسه‌كه‌ و به‌ پاره‌كه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنێكی‌ نادیار رفاندوویانه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكردووه‌، "هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ سلێمانی‌ ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ پاره‌كه‌یان بردووه‌.

484 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر