Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قائیمقامی سلێمانی: رێگە نادەین نرخ لە بازاڕدا بەرز ببێتەوە


پەیام 

قائیمقامی سلێمانی گرانبوونی نرخی شتومەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت چاودێریان بۆسەر فرۆشگاو بازاڕەکانیش زیاترکردووە. 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: تا ئێستا لە بازاڕەكانی سلێمانیدا بە هیچ جۆرێك نرخ بەرزنەبووتەوە و چاودێرییەكانیشمان زیاتر كردووە بۆ فرۆشگا و بازاڕەكان. 

وتیشی: لەم ماوەیەدا تەنها نرخی گۆشتی سور و مریشك بەرزبووەتەوە كە ئەویش هیچ پەیوەندییەكی بە دۆخی ئابوری و سیستمی موچەوە نییە، تەنها پەیوەندی بە كەمبونەوەی ئەو بەرهەمانە لە ناوخۆ و كەمبونەوەی بڕی هاوردەوە هەیە و كاری پێویست دەكەین بۆئەوەی ئەو حاڵەتەش چارەسەر بكەین.

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا قائیمقامی سلێمانی ئاشكرایكرد كە لە ماوەیەكی نزیكدا لیژنەیەكی تایبەت بە پاراستنی شوێنەوار دروست دەكەین كە رێگە دەگرێت لە لەناوچوونی خانو و گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانی.

کۆنگرەرۆژنامەوانییەکەی قائیمقامی سلێمانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئاسایشی ئابووری ، چادێری بازرگانی و لیژنە هاوبەشەكان بەرێوەچووبوو. 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا تەواوی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتیان راسپێردران بۆ سەردان و چاودێرییەكانیان زیاتر و وردتر بكەن بۆ ئەوەی رێگەنەدرێت هیچ كەس و فرۆشگایەك نرخی شمەك و خۆراك بەرز بكاتەوە. 

111 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر