Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ جاری دووه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر رێكه‌وتنی برێكسیت ده‌دات


په‌یام

پەرلەمانی بەریتانیا ئەمڕۆ دەنگ لەسەر رێککەوتنی برێکسیت دەدات کە حکوومەتی ئەو وڵاتە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا پێی گەیشتوون. 

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٩:٠٠ سەرلەنوێ دەنگ لەسەر رێککەوتنی برێکسیت کە رۆژی ١٥ی کانوونی دووەم لە لایەن زۆرینەی رەهای ئەنجوومەنی گشتیی رەتکرابوویەوە، دەدرێتەوە. 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای نەیتوانی سەرکەوتووبێت لە گۆڕینی دەقی ئەو رێککەوتنەی کە بە هۆی لەخۆگرتنی "ماددەی رێکار"ەوە ببووە مایەی کاردانەوە، بەڵام لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا سازا لەسەر دۆکیومێنتێکی هاوبەش کە مەرجەکانی بەکارهێنانی ماددەکە "روون دەکاتەوە". 

تێرێزا مای ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌وا به‌ریتانیا له‌ 29ی ئاداردا به‌فه‌رمی له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام به‌درێژایی قۆناغی راگوزه‌ری دوو ساڵی كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ریتانیا له‌ زۆر رووه‌وه‌ به‌ کردەیی وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتییه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌درێژایی قۆناغی راگوزه‌ر، به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی گشتگیر ده‌كه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیی، ئابووریی و ئه‌منییه‌كانی نێوانیان دیاری ده‌كات. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌ره‌ به‌ شێوازێك ده‌درێت كه‌ رێگره‌ له‌به‌رده‌م دروستبوونی سنووری فیزیكی له‌ نێوان ئیرله‌ندای باكوور كه‌ به‌شێكه‌ له‌ به‌ریتانیا و کۆماری ئیرله‌ندا كه‌ ئه‌ندامه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.

به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ یه‌ك بۆچوونی ده‌توانن قۆناغی راگوزه‌ری بۆ دوو ساڵی دیكه‌ درێژ بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ته‌واوی ئه‌و قۆناغه‌شدا نه‌تواندرا بگه‌ن به‌ رێككه‌وتنی كۆتایی و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی سنووری نێوان هه‌ردوو ئیرله‌نداكه‌ دۆزرایه‌وه‌، ئه‌وا كار به‌ "مادده‌ی رێكار" ده‌كرێت كه‌ جێگه‌ی مشتومڕه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌. 

237 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر