Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ: وەرگرتنی پارەی فەرمانبەران بەچەند کارمەندێک‌و بە ئۆتۆمبیل عەیبەیەکی گەورەیە بۆ حکومەت


په‌یام


فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌باره‌ی‌ دزینی‌ پاره‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ راگه‌یه‌نراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ کار بۆ پێشخستنی سیستمی بانکی دەکەن بۆ وەرگرتنی موچە.

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌شڵێت "  وەرگرتنی پارەی فەرمانبەران بەچەند کارمەندێک و بە ئۆتۆمبیل عەیبەیەکی گەورەیە بۆ حکومەت ".

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، سەبارەت بە بردنی پارەی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی دەخوازین ھێزە ئەمنیەکان بە ئەرکی خۆیان ھەستن و ئەنجامدەری ئەو تاوانە ئاشکراو دەستگیر بکەن و روبەروی دادگایان بکەنەوە.

راشگه‌یه‌نراوه‌، نەبوونی سیستمی بانکی بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران و وەرگرتنی پارەی فەرمانبەران بەچەند کارمەندێک و بە ئۆتۆمبیل عەیبەیەکی گەورەیە بۆ حکومەت کە تاکو ئێستە واینەکردووە ھەموو فەرمانبەرێک ھەژمارێکی بانکی ھەبێ و لەرێگای بەنکەوە موچە وەربگرێ. 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌، بۆیە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کار بۆ ئەوە دەکەین بانکەکانی حکومەتی ھەرێم زیاتر گرنگی پێ بدرێ و پێکەوە ببەسرێ و موچەخۆران بەرێگای بانک و ھەژماری خۆیان و بەشێوەیەکی سەردەمیانە موچە وەربگرن و بڕی موچە پاشەکەوتکراوەکانیشیان بۆ بخرێتە سەر ئەو ھەژمارە تایبەتە. 

257 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر