Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

" گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندنه‌بێت به‌ یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه‌؛ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لانابردرێت"


راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پابه‌ندنه‌بێت به‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ زه‌مان نییه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ تاسه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌وانه‌بكات


سالار مه‌حمود، راوێژكاری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام ـدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر وورده‌كاری‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراق‌و پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

راوێژكاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پابه‌ندنه‌بێت به‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ زه‌مان نییه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ تاسه‌ر پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌وانه‌بكات.

سالار مه‌حمود ووتی‌، به‌پێی‌ ئه‌و یاسایه‌ی‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا ده‌نگی‌ له‌سه‌ر دراوه‌، گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش پابه‌ندنه‌بێت به‌ هه‌نارده‌كردنی‌ بری‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ رۆژانه‌ له‌ رێگای‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆوه‌، ئه‌وا ناردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ره‌نگه‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ تاسه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و بره‌ به‌رمیل نه‌وته‌ی‌ راده‌ست نه‌كرد.

راوێژكاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار رونیشیكرده‌وه‌، له‌ئه‌گه‌ری‌ نه‌ناردنی‌ پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ هه‌ڵگرتنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم قورسه‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناتوانێت (التزام) به‌لابردنی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌وه‌ بكات.

796 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر