Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: كۆریای باكور پلانی نییه‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌ ناوه‌كییه‌كانی ببێت


په‌یام

نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆریای باكور ڕایده‌گه‌ێنێت كۆریای باكور پلانی نییه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی ببێت.

ستیڤن بایگۆن نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆریای باكوور ڕایگه‌یاند واشنتن ده‌یه‌وێت كۆریای باكوور به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی بێت، ئینجا سزاكانی له‌سه‌ر لاده‌برێن، هۆكاری لانه‌بردنی سزاكانیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا كۆریای باكوور ده‌ستی نه‌كردوه‌ به‌ هه‌نگاونان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌كه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی.

ستیڤن بایگۆن ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد دۆناۆڵد ترامپ ده‌یه‌وێت كۆریای باكور بگات به‌ داماڵینی كۆتایی چه‌كی ناوه‌كی و هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش ڕێكه‌وتنێكی تاك لایه‌ن ناكات له‌گه‌ڵ كۆریای باكور تاوه‌كو ڕێنه‌كه‌ون له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كۆریای باكوور به‌ته‌واوه‌ی واز له‌چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت.

146 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر