Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه‌؛ نزیكه‌ی 900 ملیار دۆلار زیان به‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان گه‌یشتووه‌


په‌یام

جێگری سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند زیانی ئه‌و وێرانكارییانه‌ی كه‌ له‌ نێوان 2010بۆ 2018 به‌ هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 900 ملیار دۆلار.

مه‌حمود محییه‌ددین جێگری سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌هۆی هه‌شت ساڵ شه‌ر و پێكدادان له‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی زیانێكی زۆر به‌ر ئه‌و ولاَتانه‌ كه‌وتوه‌ و به‌پێی ئاماره‌كان كۆی زیانه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ 900 ملیار دۆلار.

جێگری سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ئادایه‌كی زۆر خراپیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ رووی دابه‌شكردنی داهاته‌وه‌ تۆماركردووه‌، به‌جۆرێك له‌سه‌دا ده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستیان به‌سه‌ر 60 له‌سه‌دای داهاتی نه‌ته‌وه‌ییدا گرتووه‌.

دوای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ یه‌مه‌ن، سووریا و لیبیا له‌ ساڵی 2011دا، ئه‌و وڵاتانه‌ رووبه‌ڕووی شه‌ڕ و پێكدادان بوونه‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئابووری و ژێرخانی ئه‌و وڵاتانه‌ دروستكردووه‌.


279 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر