Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان: دانوستانه‌كانی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا قۆناغی باشی بڕیووه


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان رایگه‌یاند دانوستانه‌كانی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا قۆناغی باشی بڕیووه‌.

شا مه‌حمود قوره‌یشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ باره‌ی دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا ووتی‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی كه‌ له‌ئێستادا له‌ نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا له‌ دۆحه‌ پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قۆناغی باشی بڕیووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ پاكستان هانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌فغانستان-ی داوه‌ پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان دابنشین و ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌ك بكه‌ن كه‌ سوودی بۆ هه‌مووان هه‌بێت.

له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا، به‌رپرسانی ئه‌مریكا و نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ دۆحه‌ پایته‌ختی قه‌ته‌ر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان سازكردووه‌ كه‌ تیایاندا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان گفتوگۆیان كردووه‌.   

117 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر