Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شایه‌تحاڵێك چۆنێتی بردنی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دیناره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار ده‌گێڕێته‌وه‌


په‌یام

زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دیناری‌ مووچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستیی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ڕفێندرا. 

له‌ نزیك كاتژمێر 1ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ لژنه‌یه‌كی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار له‌ بانكی‌ گۆیژه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی‌ وه‌رگرتووه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌لایه‌ن ژماره‌ك چه‌كداره‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ریان و پاره‌كه‌یان ڕفاندووه‌.

شایه‌تحاڵێك له‌ نزیكی‌ ڕووداوه‌كه‌ كه‌ به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند "له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ نیسان پاترۆڵی‌ سپییان پێ‌ بووه‌، له‌ به‌رده‌م (باخچه‌ی‌ هونه‌رمه‌ند عه‌به‌ی‌ مه‌لا) له‌ نزیك شه‌قامی‌ ئۆرزدی‌، هێرش كراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ شار و، فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ناچار كردووه‌ دابه‌زن، دواتر خۆیان ئۆتۆمبێله‌كه‌ و پاره‌كه‌یان ڕفاندووه‌".

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كه‌ "چه‌كداره‌كان ده‌مامكدار بوون و جلی‌ ڕه‌شیان له‌به‌ردا بووه‌، هه‌روه‌ها چه‌كی‌ پێشكه‌وتوویان پێ‌ بووه‌".

پاش ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌. دواتریش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار له‌ نزیك گۆڕستانی‌ سه‌یوان دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه‌ به‌جێهێڵدرابوو.
هه‌رچه‌نده‌ ده‌یان مه‌فره‌زه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ناو شاری‌ سلێمانیدا بڵاوه‌یان پێ‌ كراوه‌ و پشكنینی‌ وردیان ده‌ست پێ‌ كردووه‌، به‌ڵام تا بڵاوكرنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌توانراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكرێن...


1393 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر