Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مووچە دزراوەکەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزرایەوە


په‌یام

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارە و مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گەڕێندرایەوە و تاوانبارانیش دۆزراونەتەوە. 

وەزیری‌ دارایی حکومەتی‌ هەرێم ڕایگەیاند، مووچەی‌ دزراوی‌ فەرمانبەرانی‌ نەخۆشخانەی‌ شار دۆزرایەوە و تاوانبارەکانیش دەستگیرکران.

ڕێباز حەملان وەزیری‌ دارایی حکومەتی‌ هەرێم لە پەیجی‌ تایبەتی‌ خۆی لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبووک ڕایگەیاندوە، سوپاسی وەزارەتی‌ ناوخۆ و هێزەکانی‌ ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆر و تەواوی‌ دەزگا پەیوەندیدارەکان و پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و هاووڵاتییان ده‌كات کە هەماهەنگ بوون بۆ دۆزینەوەی‌ تاوانباران و گەڕانەوەی‌ پارە و مووچەی‌ کارمەندانی‌ نەخۆشخانەی‌ شار لە سلێمانی‌.

دوێنێ سێشەممە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩، چەند چەکدارێکی نەناسراو زیاتر لە ملیارێک دیناری موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان دزی.






188 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2019

بابەتی زیاتر