Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ موچه‌ی‌ خاوه‌نپێداویستی‌ تایبه‌ت راگه‌یه‌نرا


په‌یام

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاگاداری هاوڵاتیانی‌ خاوه‌نپێداویستی‌ تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌ رۆژی‌ 18ـی‌ ئازار سه‌ردانی‌ بانك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ موچه‌كانیان.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كاته‌وه‌ پاش بڕیاری‌ لابردنی‌ پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ لیسته‌كانی‌ مووچە پێویستی به‌ كات هه‌یه‌، له‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌، 18ی‌ 3ی‌ 2019ه‌وه‌ سه‌ردانی‌ بانك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ هاوكارییه‌كانیان.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ناوبراو راشیده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وانه‌ی‌ هیچ مووچه‌یه‌كیان نیه‌ (150,000 - سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار) و بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كارمه‌ندن یان خاوه‌نی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ جێگریری‌ داهاتن (100,000 - سه‌د هه‌زار دینار).


1052 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2019

بابەتی زیاتر