Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

منداڵێكی دۆزراوه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دایك و كه‌سوكاره‌كه‌ی شادبووه‌وه‌


په‌یام


یه‌كێك له‌ منداڵه‌ ونبووه‌كانی‌ كاره‌ساتی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شاره‌كه‌و به‌ كه‌سوكاری‌ شادبووه‌وه‌.

له‌ مه‌رزی‌ باشماخی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، خه‌لیل ساڵح حه‌مه‌كه‌ریم كه‌ له‌ ئێران به‌ به‌ محه‌مه‌د ئه‌مینی‌ ناسراوه‌و یه‌كێك له‌ مناڵه‌ ونبووه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بـجه‌یه‌، دوای‌ 30 ساڵ‌ ژیان له‌ ئێران گه‌ڕایه‌وه‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

خه‌لیل پاش ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ منداڵه‌ دۆزراوه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ناسێنراو، دوای‌ پشكنینی‌ دی ئێن ئه‌ی‌، له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه‌ دڵنیاكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كوڕی خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌و دایك‌و كه‌سوكاره‌كه‌یشی ناسراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و منداڵه‌ ونبووه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، دوای‌ كاره‌ساته‌كه‌ له‌ خێزانه‌كه‌ی‌ دابڕاوه‌، خێزانه‌كه‌یشی‌ له‌ ژیاندا ماون‌و چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر باوكی‌ كۆچی دوایی كردووه‌.
ته‌واوی‌ چیـرۆكی‌ ئه‌م گه‌نجه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌و به‌سه‌رهاتی‌ ژیانی‌ له‌ تاراوگه‌، شه‌وی‌ هه‌ینیی له‌ به‌رنامه‌ی‌ ڕازی ته‌مه‌نی‌ په‌یامدا ده‌بینن..

739 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2019

بابەتی زیاتر