Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شی تاقیگه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ پزیشكیی‌ به‌خشین له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌


په‌یام


پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌كی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌شی ده‌رمانخانه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ پزیشكیی‌ به‌خشین له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ ڕووی‌ هاووڵاتیاندا كرایه‌وه‌، ئه‌مڕۆش پاش سه‌ردانكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ ته‌ندروستیی‌ سلێمانی‌ و پشكنین و ته‌واوكردنی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، به‌شی‌ تاقیگه‌ی‌ هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ كرایه‌وه‌.


سه‌رپه‌رشتیاری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ پزیشكیی‌ به‌خشین به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: ئامانجیان له‌ كردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ پزیشكیی‌ به‌خشین، خزمه‌تكردنی‌ چین و توێژه‌كانی‌ سنووره‌كه‌یه‌ به‌ بێ جیاوازی‌، به‌و پێیه‌ی‌ سنووره‌كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ خه‌ڵكانی‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و، پاشماوه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌خۆ ده‌گرێت.


سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ و ته‌واوبوونی‌ به‌شه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، كارزان تاهیر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌شی تیشك و سۆنه‌ر ده‌كرێته‌وه‌، پاش ته‌واو بوونی‌ مۆڵه‌ت و ڕێكاره‌ یاساییه‌كانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ زووترین كاتدا سه‌رجه‌م به‌شه‌كان بكرێنه‌وه‌"...


248 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2019

بابەتی زیاتر