Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غالب محه‌مه‌د: راده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ به‌غدا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت


په‌یام

په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌كه‌ن لێدوانی به‌شێك له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم مه‌ترسی خستووه‌ته‌ سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ رایگه‌یاندووه‌، لیژنه‌ی‌ نه‌وت‌و غازی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نه‌وت راده‌ستی‌ كۆمپانیای‌ سۆمۆ ناكات، به‌وه‌ش مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ دروست بووه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید روونیكردوه‌ته‌وه‌، " دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای نه‌وت غاز كۆبونه‌وه‌كراو به‌ئاشكرا باس له‌وه‌كرا كه‌ نه‌وت ڕاده‌ست ناكه‌ن و ده‌نگ و باسه‌كه‌ گه‌شته‌ هه‌ندێ له‌ كوتله‌ سیاسیه‌كان، مناقه‌شه‌یه‌كی توند دروست بووه‌، ئیسته‌ هه‌وڵێك بۆ به‌لاڕیدا بردنی بڕگه‌ی (ج) مادده‌ی (?0)هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕگه‌یه‌كیان زیاد كردووه‌ بۆ ئه‌و كتابه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی ناردویه‌تی بۆ به‌شی پاره‌دان، بۆیه‌ ده‌بێت به‌رپرسانی باڵای هه‌ریم بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ بێنه‌ سه‌ر خه‌ت "

هاوكات د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و سامانه‌سروشتییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێم و راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ست بكات و دور بكه‌ونه‌وه‌ له‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی توڕه‌ نه‌كه‌ن.

لێدوانی به‌رپرسانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه‌ ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا حكومه‌تی عێراق دوجار زیاتر له‌ یه‌ك ترلیۆن دیناریان بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا سه‌پاندوویه‌تی.


628 جار خوێندراوەتەوە
13/03/2019

بابەتی زیاتر