Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ئه‌مریكا هێزێكی‌ 100 هه‌زار سه‌ربازیی‌ بۆ سوننه‌كان پێكده‌هێنێت


په‌یام

وته‌بێژی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای‌ كرد: ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ی‌ سوپای‌ عێراقدا هێزێكی‌ 100 هه‌زار سه‌ربازیی‌ بۆ سوننه‌كان پێكده‌هێنێت.

شێخ موزاحم ئه‌لحوێت، وته‌بێژی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕایگه‌یاند "پڕۆژه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌یان بۆ پێكهێنانی هێزێك بۆ هۆزه‌ سوننه‌كان ڕاده‌ستی‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردووه‌".

وته‌بێژی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای‌ كرد "ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندیی‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ ئه‌و هێزه‌ بۆ سوننه‌كان ده‌ربڕیوه‌ و، بڕیاره‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كاره‌كانی‌ پێكهێنانی هێزه‌كه‌ ته‌واو بكرێت".

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ شێخ موزاحم ئه‌لحوێت "هێزه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق و له‌ چوار پارێزگای عێراقدا پێكده‌هێنرێت، ژماره‌ی‌ سه‌ربازه‌كانیشی‌ 100 بۆ 150 هه‌زار".
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت لایه‌نه‌ سونه‌كان له‌و بارودۆخه‌ لاوه‌زی‌ ئێستا ڕزگار بكات و، هاوسه‌نگیی‌ هێز له‌ عێراقدا هه‌بێت".


488 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر