Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوایکرد پشتیوانییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سعودیه رابگیردرێت


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ ڕاگرتنی‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ سعوودیه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ یه‌مه‌ندا، بڕیار ده‌دات.

به‌منزیكانه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌نگدانێكه‌وه‌ بڕیاری كۆتاییهێنان به‌ پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازی به‌ ڕابه‌رایه‌تی سعودیه‌ له‌ جه‌نگی یه‌مه‌ن ده‌دات.

بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت، پێویسته‌ ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ نوێیه‌ی پیران كه‌ مانگی یه‌ك ده‌ست به‌كار بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بڕیاره‌كه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌نگێكی وه‌ها بهێنێت كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا نه‌توانێت ڤیتۆ دژی به‌كاربهێنێت كه‌ به‌رده‌وام به‌رگری له‌ گرنگیی هاوپه‌یمانییه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی ده‌كات له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا.

بێرنی سانده‌رز، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پیرانی‌ ئه‌مریكا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پشتیوانه‌ سه‌رسه‌خته‌كانی‌ بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ هاوكارییه‌كان بۆ سعودیه‌، ڕایگه‌یاند "جه‌نگی یه‌مه‌ن كاره‌ساتێكی مرۆیی و ستراتیژییه‌ و، پێویسته‌ چاره‌سه‌ری‌ بۆ بدۆزرێته‌وه‌".
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی‌ واشنتۆن فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر تره‌مپ چڕكردووه‌ته‌وه‌ تا له‌ دژی‌ پێشێلكارییه‌ جه‌نگییه‌كان، سیاسه‌تێكی توند به‌رانبه‌ر سعودیه‌ بگرێته‌به‌ر.


63 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر