Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ئابووریی پێشووی ڤاتیكان به‌تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر مناڵان؛ سزادرا



وه‌زیری ئابووریی پێشووی ڤاتیكان و كاردیناڵی ئوستڕاڵیا، به‌ تاوانی‌ ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر دوو منداڵی‌ كوڕ سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

دادگای ناوچه‌ی مێلبۆرن له‌ ئوسترالیا، به‌ تۆمه‌تی‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ بۆ سه‌ر دوو منداڵی‌ كوڕی‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵ، پرۆسه‌ی‌ دادگاییكردنی‌ كاردیناڵ جۆرج پێلی‌ 77 ساڵی‌ به‌ڕێوه‌ برد، كه‌ پێشتریش وه‌زیری ئابووریی ده‌وڵه‌تی‌ ڤاتیكان بووه‌.

دانیشتنی‌ دادگاییكردنه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌خش كرا و، تیایدا دادوه‌ر پیته‌ر كید به‌ جۆرج پێلی‌ تۆمه‌تباری‌ ڕاگه‌یاند "قوربانییه‌كان متمانه‌یان به‌ تۆ هه‌بووه‌، به‌ڵام تۆ به‌ به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ت خراپ سوودت له‌و متمانه‌یه‌ وه‌رگرتووه‌".

دواتریش تاوانه‌كه‌ به‌سه‌ر ناوبراودا ساغبووه‌وه‌ و، داوه‌ره‌كه‌ سزای شه‌ش ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاند.

جۆرج پێل له‌ ساڵانی 1996 بۆ 2001 له‌ شاری مێلبۆرنی ئۆستڕاڵیا (مه‌تران) بووه‌ و، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و دوو منداڵه‌.

پێل كه‌ به‌رزترین پۆستی هه‌بووه‌ له‌ جیهانی كاسۆلیكدا، ده‌توانێت له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2019دا بڕیاره‌كه‌ ته‌مییز بكاته‌وه‌ و، دوای سێ ساڵ و هه‌شت مانگ داوای ئازادكردن به‌ كه‌فاله‌ت بكات.


290 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر