Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێكدادانی‌ توند له‌ نێوان هه‌سه‌ده‌ و داعش له‌ باغۆز به‌رده‌وامه‌


په‌یام

پێكدادانی‌ توند له‌ نێوان هه‌سه‌ده‌ و داعش له‌ باغۆز به‌رده‌وامه‌، سه‌دان چه‌كداری دیكه‌ی‌ داعش كه‌ زۆرینه‌یان بیانین، خۆیان ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده‌ كرد.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ڕایگه‌یاند "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ هه‌سه‌ده‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی‌ باغۆزی‌ دوا پێگه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش به‌رده‌وامه‌ و، شه‌ڕێكی‌ سه‌خت له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ سه‌دان چه‌كداری‌ دیكه‌ی‌ داعشی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ خۆیان ڕاده‌ستی‌ هه‌سه‌ده‌ كردووه‌.

مسته‌فا بالی، وته‌بێژی هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات، ئاشكرای‌ كرد "له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری‌ ڕۆژی‌ 12ی‌ مانگ، نزیكه‌ی سێ هه‌زار چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان له‌ باغۆز خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه‌، كه‌ زۆرینه‌یان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕووسی و وڵاتانی ئاسیا و باشووری ئه‌فه‌ریقا و سعودیه‌ و میسرن".

ناوبراو ڕایشیگه‌یاند "سێ ژن و چوار منداڵی دیكه‌ی‌ كوردی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار كراون".


256 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر