Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شەوی رابردوو بەکارهێنەرانی تویتەر گاڵتەیان بە بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام کرد


پەیام 

شەوی رابردوو بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام لای بەشێک لە بەکارهێنەرانیان لەکارکەوتن و بەکارهێنەرانی تویتەریش بەگاڵتەکردن بە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە حاڵەتەکەیان باسکرد.

لە کاردانەوەکانی ئەو لە کارکەوتنەدا بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە تەنز و گاڵتەوە حاڵەتەکەیان باسکرد لەسەر تۆڕەکە، لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و دروستکردنی میمی پێکەنیناوی. 

هاوکات دواتر کۆمپانیای فەیسبووک لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا، کێشەی تۆڕەکە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنییەوە نەبووە و کێشەی تەکنیکی بووە. 

بەشێک لەو ڤیدیۆ و میمانەی کە بەکارهێنەرانی تویتەر بەکاریانهێنا:

315 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر