Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر جیهان به‌دوای زاڵمێكدا بگه‌ڕێت ئه‌وه‌ ناتانیاهۆ ده‌بینێته‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆككۆماری توركیا به‌توندی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلی دایه‌وه‌و به‌ زاڵم و سته‌مكارترین كه‌سی سه‌ر زه‌وی وه‌سفی ده‌كات.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی له‌ میانی وتارێكیدا كه‌ له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت پێشكه‌شیكرد له‌ به‌شێكی وته‌كانیدا وه‌ڵامی قسه‌كانی بنیامین ناتانیاهوی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیلی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند:  ئه‌گه‌ر جیهان به‌دوای زاڵمێكدا بگه‌ڕێت ئه‌وه‌ ناتانیاهۆ ده‌بینێته‌وه‌.

ئه‌ردۆغان ڕووبه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیل وتیشی: ئه‌گه‌ر بته‌وێت گێچه‌ڵمان پێ بكه‌یت ناتوانی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌ندامی ئاینێكی جیهانیین.

جێی ئاماژه‌یه‌ بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ پۆستێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆماری توركیا به‌ دیكتاتۆر وه‌سفكردبوو.

804 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر