Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رگای به‌رووی توركیادا داخست


په‌یام

یه‌كێتی ئه‌وروپا دانوستاندنه‌كانی به‌ئه‌ندامبوونی توركیای له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ تاكلایه‌نه‌ هه‌ڵپه‌سارد.

له‌ دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ دۆسیه‌ی به‌ ئه‌ندامبونی توركیا به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵپه‌سێردرا.
له‌یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای به‌ بێ به‌ها وه‌سفكرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دووره‌ له‌سه‌ربه‌خۆیی و به‌ تاكلایه‌نه‌ بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌ و هیچ به‌هایه‌كی له‌لامان نیه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ هاتووه‌: ده‌بێت هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ توركیا، به‌ ئاراسته‌یه‌ك بێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی كاریگه‌ری دیالۆگ و به‌ره‌و پێشبردنییه‌وه‌ كاریگه‌ر بێت.
لایخۆشیه‌وه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆككۆماری توركیا وتی: بۆچی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نوس ده‌نگی هه‌ڵنه‌بڕی ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری مافی مرۆڤن.


309 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر