Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌: رۆژانه‌ دوو بۆ سێ تیرۆریست ده‌ستگیرده‌كه‌ین


په‌یام

ئاسایشی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" ئێستا وه‌ك سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ڕۆژ نیە دوو بۆ سێ تیرۆریست دەستگیرنەکەین بەڵام بڵاوی ناکەینەوە"

حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت" ئێستا وه‌ك سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ڕۆژ نیە دوو بۆ سێ تیرۆریست دەستگیرنەکەین بەڵام بڵاوی ناکەینەوە چونکە ئەوەندە دەڵێن سیناریۆیە "ئەوە وا و ئەوە وا" دەکەونە توانج لەسەر ئەو پڕۆسانە، بەداخەوە پێویستە خەڵک خۆی ڕابگرێت بزانێت ڕاستیەکە کامەیە ئنجا پرسیار لەسەر ئەوە بکات.

"ده‌شڵێت" بێگومان هه‌وڵیان هه‌بووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له‌ سلێمانی وه‌ ئامانجیشیان هه‌بوه‌ و دیارییان كردووه‌ به‌ڵام ڕه‌نگه‌ نه‌گونجێت ڕونكردنه‌وه‌ و ورده‌كاری زیاتر بخه‌مه‌ڕوو ، به‌ڵام هه‌وڵی كوشتنه‌، هه‌وڵی تیرۆركردنه‌، هه‌وڵی ته‌قینه‌وه‌یه‌."

بەڕێوەبەری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ناسنامەی ئەو "تیرۆریستانە"ی دەستگیری دەکەن ڕایگه‌یاند" ئەوانە خەڵکی خوارووی عیراق یا ئەوانەن کە لەسوریاوە دێنە ئێرە ئەبنە کرێکار، ئەبنە باخەوان یا لە چێشتخانە کاردەکەن، یاخود دەیانەوێت لێرەوە تێپەڕن و بەرەو وڵاتێکی تر بڕۆن و خۆیان دەرباز بکەن لە بازگەکان و سەرسنور و ناوشار یا دەوری شار، یا لەکەرکوک و خانەقین و کفری و کەلار دەستگیرییان دەکەین."

 لیوا حەسەن نوری ده‌شڵێت" لە (2%- 3%)ی خەڵکی سلێمانی تێدایە."


338 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر