Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رانیه‌.. ژنێك ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا


په‌یام


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ له‌ شاری‌ رانیه‌ ژنێك ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌ "سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی‌ ئازاری‌ 2019 كاتژمێر 8 له‌ رانیه‌ ژنێك ئاگری له‌ جه‌سته‌ی به‌ردا و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا".

پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه‌: "ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ 49 ساڵه‌ و ناوی (غ.ل.)ه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌ گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌ش ئاگری له‌ جه‌سه‌ته‌ی خۆی به‌رداوه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌گوێره‌ی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و ژنه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی له‌گه‌ڵ بووه‌".

روونشیكردوه‌ته‌وه‌: "دوای ئه‌وه‌ی له‌ پزیشكی دادوه‌ری رانیه‌ توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی كرا، دواتر راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌".

پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه‌ مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

500 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر