Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیاتر له‌ 40 وڵات كایه‌ی ئاسمانییان به‌رووی فرۆكه‌ی بۆینگ 737 ماكس 8 ـدا داخستووه‌


په‌یام

دوای ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی ئه‌سیوپیا له‌ جۆری (بۆینگ 737 ماكس 8)، زیاتر له‌ 40 وڵات كایه‌ی ئاسمانییان به‌ ڕووی گه‌شتی ئه‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌دا داخست، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی‌ مایه‌پووچبوونی‌ كۆمپانیاكه‌ی‌ دروست كردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 10ی ئاداردا له‌ ئادیس ئابای پایته‌ختی ئه‌سیوپیا، فڕۆكه‌یه‌كی‌ جۆری (بۆینگ 737 ماكس 8) كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 157 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌ 40 وڵاتدا ده‌سه‌ڵاتی هێڵی ئاسمانیی مه‌ده‌نی و كۆمپانیاكانی هێڵی فڕۆكه‌وانی، گه‌شتكردن به‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یان ڕاگرت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئیداره‌ی هێڵی ئاسمانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا، فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شتی ئه‌و جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ وڵاتدا ڕابگیرێت.

دانیاڵ ئێلوێل، سه‌رۆكی ئیداره‌ی هێڵی ئاسمانیی فیدراڵیی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "به‌ڵگه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌سیوپیا هاوشێوه‌ی ڕووداوه‌كانی فڕۆكه‌ی لیۆن ئایه‌ر بووه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ له‌ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ڕوویان داوه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فڕۆكانه‌دا به‌هێزتر ده‌كات".

فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگ 737 ماكس كه‌ كۆمپانیای‌ بۆینگ به‌رهه‌می ده‌هێنێت، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا، دوو ڕووداوی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ متمانه‌ و دڵنیایی به‌ فڕۆكه‌كه‌ بووه‌ته‌ جێی مشتومڕ و پێده‌چێت ئه‌وه‌ ئابووریی كۆمپانیاكه‌ ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌خت بكاته‌وه‌.

بۆینگ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 2017دا فڕۆكه‌ی‌ جۆری‌ (بۆینگ 737 ماكس 8)ی‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌ و، زیاتر له‌ 350 فڕۆكه‌ی به‌ كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فرۆشتووه‌.

461 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر