Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا دوو مووشه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو تاقی ده‌كاته‌وه‌


په‌یام

سوپای ئه‌مریكا تاقیكردنه‌وه‌ بۆ دوو مووشه‌ك ده‌كات كه‌ به‌پێی په‌یماننامه‌ی مووشه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی مه‌ودا مامناوه‌ند، قه‌ده‌غه‌ كراون.

 ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتدپرێس له‌ هه‌واڵێكدا، پشتبه‌ستن به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا نووسی: "به‌رپرسانی ئه‌مریكی ناوی مووشه‌كه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام یه‌كێكیان له‌ به‌رزاییه‌كی نزمدا هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت‌و ئه‌وی دیكه‌یشیان مووشه‌كێكی بالیستییه‌ كه‌ مه‌وداكه‌ی له‌ نێوان سێ بۆ چوار هه‌زار كیلۆمه‌تره‌".

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كه‌ هیچ كام له‌و دوو مووشه‌كه‌ كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی له‌خۆ ناگرن‌و ئه‌و مووشه‌كه‌یان كه‌ مه‌وداكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تره‌ له‌ ئابی ئه‌مساڵدا تاقی ده‌كرێته‌وه‌‌و له‌ ساڵ‌و نیوێكدا چالاك ده‌كرێت، به‌شێكی مووشه‌كه‌ بالیستیه‌كه‌ش له‌ تشرینی دووه‌مدا تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت‌و له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا ده‌خرێته‌ كار.

ئه‌وه‌ی بۆته‌ جێی سه‌رنج، ئه‌مریكا له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو مووشه‌كه‌وه‌ ڕاوێژی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌ورووپا نه‌كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش پێده‌چێت سوپای ئه‌مریكا ئاستی بالیستی له‌ دوورگه‌ی گوام له‌ زه‌ریای ئارام، جێگیر بكات.

240 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر