Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چاوشئۆغڵوو: توركیاو روسیاو ئێران به‌ هاوبه‌شی ده‌ستووری سوریا ده‌نووسنه‌وه‌


په‌یام


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران، گه‌یشتووین به‌ دوا قۆناغی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری‌ سووریا.

مه‌ولوود چاوشئۆغڵوو، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا، له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی (پشتیوانی له‌ داهاتووی سووریا و ناوچه‌كه‌) كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ له‌ بڕۆسكل ڕێكخراوه‌،  ڕایگه‌یاند "گه‌ڕی دانیشتنه‌كانی ئاستانا وه‌ك ته‌واوكه‌ری دانوستانه‌كانی جێنڤ، ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندووتیژی و پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ سووریا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌یشتوون به‌ دوا قۆناغی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری‌ سووریا".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتیشی‌ "پێویسته‌ دوای پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا زه‌مینه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌ سووریا بڕه‌خسێندرێت".

چاوشئۆغلوو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئازادكردنی دیله‌كانی یه‌كتر له‌لایه‌ن ڕژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ دانیشتنه‌كانی ئاستانا، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی متمانه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولادا".
ناوبراو جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "وڵاته‌كه‌ی وێڕای هه‌موو كاره‌ ئیستیفزازییه‌كان، پابه‌نده‌ به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئیدلب و پێداگیره‌ له‌ پاراستنی ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌".

242 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر