Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانى: عێراق وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌نارده‌ی ئێرانه‌ بۆ وڵاتانی جیهان‌


په‌یام

سه‌رۆكی ئێران، عێراق به‌ وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می وڵاته‌كه‌ی بۆ جیهان داده‌نێت.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: عێراق وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌نارده‌ی ئێرانه‌ بۆ وڵاتانی جیهان‌و هه‌ردوو وڵاتیش په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ به‌یه‌كیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێت.

دوای گه‌شتێكی سێ ڕۆژه‌ بۆ عێراق‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا، سه‌رۆكی ئێران گه‌یشته‌وه‌ تاران‌و به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: له‌ سه‌ردانه‌كه‌ماندا چه‌ندین گفتوگۆ ‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی بازرگانی وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌‌و لابردنی گومرگ له‌سه‌ر هه‌ندێك كاڵا، بنیاتنانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی‌و كه‌رتی وزه‌‌و ئاسانكردنی ڤیزا، ئه‌نجام داوه‌.

ڕۆحانی وتیشی: پرسی دراو و به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانی هه‌ردوولا له‌ هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاووتوێ كراوه‌.

لای‌ خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ژماره‌یه‌ك ڕێكه‌وتنیان له‌ بواره‌كانی (نه‌وت‌و بازرگانی‌و ته‌ندروستی‌و گواستنه‌وه‌‌و دروستكردنی هێڵی ئاسنینی شه‌لامچه‌ ـ به‌سره‌‌و ئاسانكردنی هاتوچۆی بازرگان‌و خاوه‌نكاره‌كان) له‌گه‌ڵ وه‌فده‌ باڵاكه‌ی ئێران، كردووه‌.


165 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر