Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كی گاز؛ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا


په‌یام

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كی گازی سروشتی له‌ پارێزگای خوزستانی‌ ئێران، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل سووتان..

عه‌لی تورابپوور، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی خوزستان، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فارسی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "بۆرییه‌كی گازی سروشتی له‌ نزیك ڕێگای ئه‌هواز-مه‌حشه‌ر، له‌ پارێزگای‌ خوزستان ته‌قیوه‌ته‌وه‌".
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی خوزستان وتیشی‌ "له‌ كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌و پاس و ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگرانه‌ی‌ به‌ ڕێگه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون، ئاگریان گرتووه‌".
عه‌لی تورابپوور ئاشكرای‌ كرد "به‌هۆی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌" به‌ڵام ژماره‌ی‌ بریندار و ئۆتۆمبێله‌ سووتاوه‌كانی‌ ئاشكرا نه‌كرد.
ناوبراو ئاماژه‌وه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "تیمه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ئه‌و ئاگره‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆییه‌كه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

178 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر