Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌وروپا به‌ مه‌رج به‌شداری له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا ده‌كات


په‌یام

ئه‌ڵمانیا به‌ بڕی یه‌ك ملیار دۆلار هاوكار‌و ئه‌وروپاش به‌ مه‌رج به‌شداری له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا ده‌كات. 

(هێیكۆ ماس) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌ كۆنگره‌ی سووریا كه‌ له‌ بڕۆكسل ساز ده‌كرێت، به‌ به‌های یه‌ك ملیار و 44 ملیۆن یورۆ هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

(هێیكۆ ماس) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ بڕۆكسل كۆنگره‌ی (پشتیوانی له‌ داهاتووی سووریا و ناوچه‌كه‌) سازكرا و دوای هه‌شت ساڵ له‌ جه‌نگ سووریا نه‌بووه‌ مانشێت، به‌ڵام پێشهاته‌كانی ئیدلب نیگه‌رانی كردوون.

لای‌ خۆیه‌وه‌، (فێدێریكا مۆگێرینی) نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌كی‌و كاروباری ئاسایش، رایگه‌یاند: "ملیارێك‌و 500 ملیۆن یۆرۆ له‌و سێ ملیاره‌ی بۆ جاری دووه‌م بۆ په‌نابه‌رانی سووریا له‌ توركیا دابینكراوه‌، ڕاده‌ست ده‌كرێت".

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی بڕۆكسل، (مۆگێرینی) وتیشی: یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ مه‌رجی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی ژنێف ئاماده‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری‌و كاركردن له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی، به‌شداریی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا ده‌كات.

210 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر