Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی‌ سه‌رانی ئه‌مریكا ‌و چین دواخرا




ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ بڵاوی كرده‌وه‌: كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ئه‌مریكا و (شی جین بینگ)ی سه‌رۆكی چین بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕی بازرگانیی نێوانیان، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ناچێت.

بلۆمبێرگ نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ری زۆره‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا، ڕۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆڕناڵ)ی ئه‌مریكی نووسی:  (تره‌مپ)‌و (شی) له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی 27ی ئادار، واته‌ له‌م مانگه‌دا به‌ ڕێكه‌وتنی كۆتایی بازرگانیی نێوانیان ده‌گه‌ن.
لای‌ خۆیه‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژی ڕابردوو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌یشتن ڕێكه‌وتنی ئابووری له‌گه‌ڵ چین په‌له‌ ناكات، وتیشی: هه‌ر ڕێكه‌وتنێك بكرێ ده‌بێ پاراستنی مافی خاوه‌ندارێتیی گره‌نتیی بكات كه‌ خاڵی ناكۆكیی دانوستانه‌ چه‌ند مانگییه‌كانی نێوان چین‌و ئه‌مریكایه‌.


84 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر