Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی توند له‌ پێشێلكارییه‌كانی چین دژ به‌ كه‌مینه‌ی موسڵمانانی ئه‌یگۆر ده‌گرێت


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕاپۆرتی ساڵی 2018ی تایبه‌ت به‌ پرسی مافی مرۆڤ له‌ جیهاندا پێشێلكارییه‌كانی وڵاتی چینی دژ به‌ موسڵمانانی ئه‌یگۆر به‌ سه‌ربازگه‌كانی به‌ندكردنی ئه‌ڵمانیای نازی‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، چوواند.

(مایكڵ كۆزاك) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای‌ كرد "ئه‌وه‌ی له‌ چین دژ به‌ موسڵمانانی كه‌مینه‌ی ئه‌یگۆر ده‌كرێ له‌ ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ خراپترینه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیای نازی‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی خه‌ڵكانی سیاسیی نه‌یار ‌و ئۆپۆزسیۆنی له‌ سه‌ربازگه‌كاندا به‌ند ده‌كرد".

(مایكڵ كۆزاك) وتیشی: دۆخی موسڵمانانی ئه‌یگۆر له‌ئێستادا ترسناكترین جۆری پێشێلكاری مافی مرۆڤه‌ له‌ جیهاندا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌مریكا "چین 800 هه‌زار موسڵمانی ئه‌یگۆری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌‌و دوو ملیۆنی دیكه‌یشی به‌ مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی شوناسی ئیسلامی‌و نه‌ته‌وه‌ییان له‌ سه‌ربازگه‌كان به‌ند كردووه‌".

له‌ ساڵی 1949ـه‌وه‌ چین (توركستانی خۆرهه‌ڵاتی)ی موسڵماننشینی داگیر كردووه‌‌و ناوه‌كه‌ی بۆ (شینگیانگ)گۆڕیوه‌‌و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئیسلامی‌و نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی (ئه‌یگۆڕ) ده‌كات.


168 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر