Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێگای‌ ئاغجه‌له‌ر - كانی‌ شه‌یتان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌


په‌یام

وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاری‌ خه‌رجكردنی‌ بڕی‌ 312 ملیۆن دیناری‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ ڕێگای‌ ئاغجه‌له‌ر - كانی‌ شه‌یتان دا.

هێمن به‌هجه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ ئاغجه‌له‌ر، به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: به‌شێكی‌ ڕێگاكه‌ به‌ ته‌واوی‌ خراپ بووه‌ و، له‌ هه‌ندێ‌ شوێندا گرفتی‌ بۆ شۆفێران دروست كردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ڕێگاوبانی‌ سلێمانی‌ و فه‌رمانگه‌ی‌ ڕێگاوبانی‌ چه‌مچه‌ماڵ بڕیاریان داوه‌ پاش پشووی‌ نه‌ورۆز ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ بكرێت.

ڕێگای‌ ئاغجه‌له‌ر - كانی‌ شه‌هیدان 19 كیلۆمه‌تره‌ و ساڵی‌ 2007 ده‌ست كراوه‌ به‌كار كردن تییادا و ساڵی‌ 2010 به‌ ڕووی‌ ئۆتۆمبێلدا كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌رسێ پارێزگای‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. ڕۆژانه‌ جگه‌ له‌ ئۆتۆمبێلی‌ بچووك و تایبه‌ت، زیاتر له‌ 250 بارهه‌ڵگر و ته‌نكه‌ر به‌م ڕێگایه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن.

125 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر