Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی پارتی: نه‌ده‌كرا له‌وه‌ زیاتر چاوه‌ڕێی‌ یه‌كێتی‌ بین


په‌یام

وته‌بێژی پارتی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: نه‌ده‌كرا له‌وه‌ زیاتر چاوه‌ڕێی‌ یه‌كێتی‌ بن. مه‌حموود محه‌مه‌د ده‌شڵێت: پرسی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم بۆ كاتی‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستوور هه‌ڵده‌گیرێت.

مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكرات، سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ 18ی‌ مانگی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ میدیای‌ فه‌رمیی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ كردبوو كه‌ له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتی نه‌گه‌یشته‌ قه‌ناعه‌ت و به‌شدار نه‌بوو".

مه‌حموود محه‌مه‌د وتیشی‌ "نه‌ده‌كرا هه‌ر چاوه‌ڕێ بن، بۆیه‌ به‌پێی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تییان هه‌ڵبژارد".

سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ كه‌ركووكیش، وته‌بێژی‌ پاتری‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرووه‌ته‌وه‌ "یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كانی‌ كه‌ركووك و به‌غدا دراوه‌ته‌ ده‌ستی‌ مه‌سعوود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، ئه‌وانیش چه‌ند كه‌سێكیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیاری كردووه‌".

له‌باره‌ی‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكیشه‌وه‌ ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌ "سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كارا ده‌كرێته‌وه‌ و هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام جیاوازیی‌ بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و چۆنێتیی‌ هه‌ڵبژاردنی‌، ده‌خرێته‌ كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان".

402 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر