Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تا ئێستا فەیسبووک هۆکاری لە کارکەوتنەکەی شەوی رابردووی ئاشکرا نەکردووە


پەیام 

ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ ماوه‌یه‌ك پچڕا و كارگێڕیی كۆمپانیاكه‌ش تائێستا هۆكاره‌كه‌ی ڕووننه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ لای‌ به‌شێكی به‌رچاوی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌، به‌ ناردنی نامه‌ ‌و ئینیستراگمیشه‌وه‌ له‌كار كه‌وتن.

ئه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا له‌ په‌ككه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌یسبووك، له‌ مێژووی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌دا به‌ گه‌وره‌ترین قه‌یران داده‌نرێت.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌بێ ئاماژه‌ بۆ هۆكاری ئه‌و له‌كاركه‌وتنه‌، باس له‌ گرفته‌كه‌‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌كات.

پچڕانی فه‌یسبووك له‌كاتێكدایه‌ ئێستا له‌ ئه‌مریكا قسه‌ له‌سه‌ر پاڵپشتی كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ پاڵێوراوه‌كانی كۆنگرێس ده‌كرێت، له‌و باره‌وه‌، (ئه‌لیزابیس وارین) كه‌ به‌نیازه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بپاڵێوێت ده‌ڵێ: پێویستمان به‌وه‌یه‌ ڕێ له‌ كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا بگرین "هێزی سیاسیی بۆ ده‌ركردنی یاسا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان"‌و "به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووریی"‌و "كڕینی كۆمپانیا ڕكابه‌ره‌كانیان"، به‌كاربهێنن.

به‌ر له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، دواین جار فه‌یسبووك له‌ كار كه‌وت ساڵی 2008 هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وكات ته‌نها 150 ملیۆن هاوبه‌شی هه‌بوو، له‌كاتێكدا ئێستا مانگانه‌ دوو ملیار و 300 ملیۆن هاوبه‌شی هه‌یه‌.


158 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر