Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاستی داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا دابه‌زیوه‌


پەیام 

نووسینگه‌ی ئاماری یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: ساڵی رابردوو، 580 هه‌زار و 800 كه‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه‌، به‌مه‌ش ژماره‌كه‌ بۆ به‌ر له‌ ساڵی 2015 كه‌ قه‌یرانی كۆچبه‌ران به‌چڕی سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیاری نووسینگه‌ی ئاماری ئه‌وروپا داواكردنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ ساڵی رابردوودا له‌ چاو 2017، به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 11 كه‌می كردووه‌، له‌چاو 2015شدا، بۆ نزیكه‌ی نیوه‌ دابه‌زیوه‌، به‌وپێیه‌ی له‌ 2015ـه‌دا، یه‌ك ملیۆن‌و 256 هه‌زار حاڵه‌تی داوای مافی په‌نابه‌رێتیی له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هه‌بووه‌.

هه‌ر به‌ پێی ئاماره‌كان، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌ ئه‌وروپا كردووه‌، هاووڵاتیی سوورین كه‌ ژماره‌یان 80 هه‌زار و 900 كه‌سه‌، دوای ئه‌وانیش ئه‌فغانییه‌كان‌و عێراقییه‌كان دێن، ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ زیاتر داوای‌ مافی په‌نابه‌رێتییان لێ كراوه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ڵمانیا‌و دواتر فه‌ڕه‌نسا ‌و یۆنان‌و ئیسپانیا ‌و به‌ریتانیا دێن.

232 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر