Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆی شەهیدانی مزگەوتی ئەلنور لە نیوزلەندا دوای هێرشەکە


پەیام 

کاتژمێر ١:٤٥ خولەک، هێرشبەرێکی بەرەگەز ئوستورالی بە چەک هێرشیکردە سەر مزگەوتی ئەلنور و  ٤٩ نوێژخوێنی شەهید کرد. 

هێرشەکە کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە و زۆربەی سەرۆکانی وڵاتان ئیدانەی ئەو کردەوەیەیانکرد و سەرۆکوەزیرانی نیوزلەنداش بە کردەوەیەکی تیرۆرستی ناوزەندکرد. 

هاوکات مسوڵمانانی سەرانسەری جیهان بێتاقەتی و خەمگینی بخۆیان بە رووداوەکە لە ریگەی سۆشیاڵمیدیاوە دەربڕی. 

لە کاردانەوەکانیشدا، سەرۆک وەزیرانی ئوستورالیا فەرمانیکرد ئاڵای وڵاتەکەی تا نیوە بهێنرێتە خوارەوە. 

بە پێی زانیارییە میدیاییەکان هێرشبەرەکە ناوی (هۆبرینتۆن تارانت)ەو ئوستوڕالیەو ٢٨ ساڵە، سەر بەرەوتی راستڕەوی توندڕەوە، پۆشاکی سەربازیی لەبەردا بووەو ڕووداوەکەی بە ڤیدیۆ تۆمار کردووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە.

پۆلیس سێ پیاو و ئافرەتێکی بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیر کردووەو دەڵێ: تەقەکەرەکەیش رەگەزنامەی ئوستورالی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ڤیدیۆی دوای رووداوەکە بڵاوکرایەوە کە دیمەنێکی ترسناکی خوڵقاندووە. 

تەماشاکەرانی ئەم ڤیدیۆیە پێویستە رەچاوی تەمەنیان بکەن، چوونکە دیمەنی ترسناکی تێدایە. 



9793 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر