Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەسەدا 17ی ئەمریكییەكان لە سواربوونی فڕۆكە دەترسن


پەیام 

بەپێی ڕاپرسییەكی كۆمپانیای (بوینگ)ی فڕۆكەوانیی، لەسەدا 17ی ئەمریكییەكان لە سواربوونی فڕۆكە دەترسن.

ماڵپەڕی بی بی سی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە: بەپێی ئامارەكانی تایبەت بە ڕووداوی فڕۆكە بۆ ساڵی 2018 كە پشتی بە دوو ملیۆن‌و 500 هەزار گەشت بەستووە، سواربوونی فڕۆكە ترسی ناوێ، چونكە لە 37 ملیۆن‌ و 800 هەزار سەرنشینی فڕۆكە، یەك حاڵەتی مردن ڕوودەدات.

بی بی سی نووسیوشیەتی: ئەوەی وایكردووە خەڵكی زیاتر لە گەشتی فرۆكە بترسێت، بڵاوكردنەوە‌و گەورەكردنی ڕووداوەكانی كەوتنە خوارەوە‌و تێكشكانی فڕۆكەیه لە لایەن كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە.


253 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر