Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركووك.. به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش چوار كه‌س بوونه‌ قوربانی


پەیام 

له‌ شاری كه‌ركووك و له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی رێكخراوی داعشدا بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، دوو كه‌س كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ناو شاری كه‌كوكه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر لیوای 56ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ جێگیرن و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شیاندا دوو كه‌س كوژراون. 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، كه‌ هاوكات له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی داقوق، له‌ كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیی سوپای عێراقدا، دوو سه‌رباز برینداربوون كه‌ برینه‌كانیان سه‌خته‌.

ئه‌م هێرشانه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌كاتێكدایه‌: له‌ ڕۆژی8ی 12ی ساڵی 2017دا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشوی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كۆتایهاتنی   داعشی له‌ عێراق ڕاگه‌یاند.

156 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر