Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ركه‌وتوویه‌كی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌: ئەوانەی وایان لە ئێمەکرد چۆن خەویان لێدەکەوێت


پەیام 

به‌ركه‌وتوویه‌كی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ دۆخێكی ته‌ندروستیی ناله‌باردایه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كامل عه‌بدولقادر كه‌ به‌ركه‌وتویه‌كی كیمیایی بارانه‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت:  چی كه‌سێك به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ ده‌گرێت به‌ ماسكێكی به‌م جۆره‌وه‌ شه‌و تاكو به‌یانی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌م جۆره‌ بخه‌وێت؟"

ده‌شڵێت، "ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌هایان له‌ من كرد چۆن خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، 31 ساڵه‌ ئاوا ژیان به‌ڕێده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت ئه‌م پێنج ساڵه‌ و له‌ وڵاتێكی دوور و بێكه‌سییدا."

كامل عه‌بدولقادر محه‌مه‌د خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، له‌ دایكبووی (1971)ه‌،  خێزانداره‌ و باوكی چوار منداڵه‌و، ساڵ و نیوێك پێش ئێستا له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم براوه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و، پاش ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی رۆیشتووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا و ئێستا له‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت. 

له‌ ئێستادا ناوبراو  له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ ته‌نهایه‌ و وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ دۆخێكی ته‌ندروستیی ناله‌باردایه‌.

317 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر