Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌ستیان به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال كرد


پەیام 

ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگیی حكومه‌تی عێراق له‌ گوندی كۆچۆی سه‌ربه‌ شنگال یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان هه‌ڵدایه‌وه‌.

یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ڕوونبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال بێسه‌روشوێن بوون.

كۆچۆ، كه‌ نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له‌ شنگاله‌وه‌ دووره‌، له‌ مانگی ئابی 2014 چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانه‌كه‌ی و دوای كۆنترۆڵكردنیشی به‌شێكی دانیشتووانه‌كه‌یان كۆمه‌ڵكوژكرد.

له‌ مانگی ئابی 2014 و له‌كاتی هێرشی ڕێكخراوی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئێزدی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ ڕفێندران و، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماونه‌ته‌وه‌ و ڕزگارنه‌كراون.

251 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر