Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی: دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمیش هەر مەسعودبارزانی قسەی کۆتایی دەکات


پەیام 

نێچیرڤان بارزانی دان به‌وه‌دا ده‌نێت دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌ر مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆك قسه‌ی كۆتایی ده‌كات.

له‌میانی دیدرێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مریكی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌ و ڕاسپێردراوی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی كاتی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌ گفتوگۆی چڕداین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و له‌ هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ گۆڕانیش له‌ دانوستانداین".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌كاتێكدا پێنج مانگ‌ و 15 ڕۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ده‌ڵێ: "متمانه‌مان زۆره‌ كه‌ به‌ زویی حكومه‌ت پێكده‌هێنین".

نێَچیرڤان بارزانی پێیوایه‌ ئێستا له‌ نێو یه‌كێتیدا شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كێ چ پۆستێك وه‌رده‌گرێت..؟ وتیشی: ئه‌وان (واته‌ یه‌كێتیه‌كان) وا هه‌ست ده‌كه‌ن پارتی زۆری به‌ گۆڕان به‌خشیوه‌و خۆیان شایسته‌ی زیاترن".

له‌ دوایین پرسیاردا، په‌یامنێره‌كه‌ی مۆنیتۆر له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌پرسێ: پێتوایه‌ دواجار مه‌سعود بارزانی مامت سه‌رۆكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌..؟ نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێ: به‌دڵنیاییه‌وه‌، ئه‌و كه‌سێكه‌ ناتوانرێت له‌ شانۆی ڕووداوه‌كان دووربخرێته‌وه‌.

865 جار خوێندراوەتەوە
15/03/2019

بابەتی زیاتر